![]() |
![]() |
|
|
+ نوشته شده در
دوشنبه پنجم فروردین 1392ساعت 20:24 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
نه هه‌ڵده‌کاته به‌هار و نه ئاسمان خۆرستان ده‌گرێ شه‌پۆل شه‌پۆل ئێواره‌یه و ژیانه و به‌ر به مه‌رگ ئه‌گرێ ده‌ستێ هه‌ڵخه مامه‌ی رێبوار گاڵه بده له ئاسمان زه‌وی شوێنی سه‌ر هه‌ڵدانه، ته‌عبیری مه‌رگه راوه‌ستان تۆ روو له ئاره‌زوو بکه، رێگاکان چاوه‌ڕوانتن شیله‌ی بزه بده له لێو ،گوڵجارهکان میوانتن خه‌یاڵ بووه‌ته په‌نجه‌ره و ئه‌وینه هه‌ر باڵا ئه‌کا مه‌رگ به شه‌و شه‌ته‌ک درا، شنه‌ت به مردن چۆک ئه‌دا با زوڵفی ده‌رخا گه‌زیزه ، به‌هاره مانای چاوه‌چاو سه‌فه‌ر سه‌ربورده‌ی ژیانه، ئاژینم که له مانای ئاو با ده‌رکه‌وێ هه‌زار جۆره ،جووڵه که‌وێته له‌شتان نه یه‌ک نه دوو نه سه‌د هه‌زار، گوڵبزه ببێته به‌شتان درز بخه‌ره ئه‌م شه‌وه، هه‌ڵمپێکه له ره‌هابوون منم حه‌قایه‌تی سه‌فه‌ر،به‌سه‌ر چووه چلۆن و چوون ده‌ستت پردی عاشقییه و دڵت ده‌ریا بۆ یه‌کگرتن به رۆحما هه‌ر باڵا ئه‌که‌یت،له‌له‌شمای عه‌تری نه‌سره‌وتن شه‌و له ده‌ستا کڵوڵ بووه،تاقه تت له به‌یان ده‌کا بم بره به به‌ر ته‌نهایتا،حه‌یران تاسه‌ی گه‌ڕیان ده‌کا ماسی عه‌شقی و ئێره‌یی ده‌با به به بیرت شۆڕه‌بی لای غه‌ریبیم له‌نگه‌ر بگره، وره ئه‌مرێ گه‌ر تۆ نه‌بی به سه‌ر نه‌رمه‌ی تریفه‌دا کاوانه‌که‌ی پڕ به‌هارم دابه‌زه سه‌ر شنه‌ی شنه، با ده‌رکه‌وێ زامه جاڕم شپرزه‌ییم رسوا ببێ و ئاسمانێکی تر ده‌رکه‌وێ فڕینم قه‌فه‌س بشکینێ و به تۆمه‌وه دڵ بسره‌وێ
|
|
+ نوشته شده در
شنبه سوم فروردین 1392ساعت 10:53 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
دیسان ساڵی تازه‌یه ..... ده‌س پێ ده‌کاته‌وه......... و چاوه‌روانی ئه‌م په‌نجه‌ره...... ................ بلێی زۆری مابێ
|
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه سی ام اسفند 1391ساعت 20:34 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
له تۆدا ئه‌قه‌ومم و زه‌وی ته‌ماح به گڕوگاڵ مانگێ هه‌ڵکه هێشتا و فریا...... ماومه باڵغ بم له تۆدا ! |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه ششم اسفند 1391ساعت 8:40 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
من به یه‌لدا
ده‌تپێوم و تۆ تاقه‌تی باران ئه‌که‌ی تا روانه‌وه پڕم بکه له په‌نجه‌ره و ده‌ستم گیرکه له ئاسمان ئه‌م غوربه‌ته ته‌نها حوکمی به شه‌و ده‌کرێ ره‌جمم بکه له زه‌مین و رۆحم کۆلاره‌ی ده‌ستت.... |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه بیست و نهم آذر 1391ساعت 18:7 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
له بارانه‌وه تا کۆلکه زێرینه و
ده‌رفه‌ت کۆتا و خه‌یاڵ له دوێنێدا وه‌ڕه‌س په‌نجه‌ره‌کان پێلوی دزینه‌وه و شار وێستگه‌یه‌ک بۆ عاشقی تا به‌رێکردنه‌وه‌ی زوڵاڵی و ئاژین کردنه‌وه‌ی بزه تف له مانگ و له زه‌ویدا خۆم ه‌ه‌ڵ ده‌خه‌م هێشتا و تاقه‌ت که‌م ده‌هێنم..... |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه پانزدهم آذر 1391ساعت 12:27 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
تا وێرانی و
وێردی دوایین چاوشارکێکه‌ی مه‌رگ لاڕێمکه‌و سروودێ بۆ شه‌و‌که‌تی ئێواره زه‌مزه‌مه و چڵێ تیشکی پیا هه‌ڵواسه به‌شکو گه‌ڕانه‌وه‌و گه‌رم دابێم. ده‌ستێ هه‌لخه با به‌کاولیما که‌م گوزه‌ربکه‌مممم!
|
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه هشتم شهریور 1391ساعت 20:27 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
هه‌ویه
مرۆڤه‌کان من به تۆوه ده‌ناسن له به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌تری تایبه‌تی منی!
خوێندنه‌وه‌ی نوێ
وه‌ک زبانی عه‌ڕه‌بی له راسته‌وه بۆ چه‌پ وه‌ک زبانی لاتین له چه‌په‌وه بۆ ڕاست مه‌م خوێنه‌وه وه‌ک چینیه‌کان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه مه‌م خوێنه‌وه وه‌ک سه‌وزه خوێندنه‌وه‌ی هه‌تاو سانا‌و ساده یا چوله‌که له گوڵ خوێندنه‌وه‌دا بم خوێنه‌وه!!
|
|
+ نوشته شده در
شنبه بیست و یکم مرداد 1391ساعت 20:20 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه چاوی من دهمدهم ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
ئاسمانی حوسنی مهحبووبهم له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو هه‌ر له‌بت، یا سینهشت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن: وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
لهحزهیێک و لهمحهیێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه ده‌م فروردین 1391ساعت 18:54 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
سـه‌یلی هـیجرت به‌ردی بنچینـه‌ی لـه ڕه‌گ هێنـامـه ده‌ر شیری ئـــــه‌برۆت ، تیری غـه‌مزه‌ت وا له جـه‌رگم کارییه چـــــــاو و دڵ شــه‌ڕیـانه ، نـازانــم خـه‌تای کامیـانــه خـۆ نـووری چــــــــاوم ! چاوه‌که‌م بێ نووره بێ تۆ ، ذه‌ڕڕه‌یـی دڵ مووشـه‌ببه‌ک بـــوو لـــه‌به‌ر ئێشان و نێشـانی مـوژه‌ت له‌ت‌له‌ت وکـون‌کــون بووه دڵ وا له شه‌وقی شیره‌کـه‌ت هـه‌رچــــی مــه‌حبووبه‌م ده‌بینــێ وا ته‌حه‌ییور ده‌یـــگرێ چەندە خۆشە دابنیشین دوو بە دوو ئەمن و گوڵم ڕۆژپـــــه‌رستی ڕووته ((نالــــــی)) بۆیه دائیم وه‌ک غوڵام |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه دوم اسفند 1390ساعت 17:6 توسط یونس حسه‌ینی |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
به‌ر له چنینه‌وه‌ی نگا و
دوای کۆچی په‌ره‌سێلکه‌کان به کانیا هه‌ر سه‌فه‌ر و زوڵاڵی تۆ له به‌ر ئه‌که‌م! پاییز به‌ری هه‌ناسه و گه‌ڵابارانی ته‌مه‌نه و به تریفه‌تا خه‌ته‌ر ئه‌که‌م!! |
| آرشیو موضوعی |
|
شێعر وه‌رگێڕان وتار پروشه‌ی خه‌یاڵ |
|
RSS
|